سەرۆکی پارتی و نەقیبی پارێزەرانی عێراق کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهمڕۆ یەکشەممە ۴ی شوباتی ۲۰۲۴ لە سەلاحەددین، مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەحلام ئەللامی نەقیبی پارێزەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و تەحەددییاتی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ کرا، هەروەها جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی کاروباری دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دامودەزگەی قەزایی کرایەوە.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق لەپێناو گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش و سەقامگیریی خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
بۆچوونی بەکارهێنەران