ژمارەیەک میدیا لە هەرێمی کوردستان زۆر تامەزرۆی بەئامانجگرتنی هەولێرن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه‌تیرۆری کوردستان، هه‌واڵی چه‌ند میدیایه‌ک به درۆ ده‌خاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هێرشێک نه‌کراوه‌ته سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه‌تیرۆری کوردستان، ڕایگه‌یاند: ڕۆژی چوارشەممە ۳۱‌ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ناوخۆیی کە زۆر تامەزرۆی بەئامانجگرتنی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوە و بەدواداچوونی میدیایی، هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە گوایە ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
دژه‌تیرۆری کوردستان، دووپاتی ده‌کاته‌وه: لای خۆمانه‌وه ڕایدەگەیەنین، ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
بۆچوونی بەکارهێنەران