لە ئەمریکا لەسەر مەسعوود بارزانی و کوڕەکانی سکاڵا تۆمار کراوە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نووسەرێکی بەناوبانگ ڕایدەگەیەنێت لە دادگای ئەمریکا سکاڵا لەسەر مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کوڕەکانی تۆمار کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایکڵ ڕۆبن نووسەر و توێژەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس تویتێکی بڵاو کردەوە و باسی لە دامەزراوەیەک بە ناوی دامەزراوەی قوربانیانی کورد و دوو کەس کردووە بە ناوەکانی ماکی ڕیڤێند و جۆن کە سکاڵایان دژی هەریەکە لە مەسعوود بارزانی، مەسروور بارزانی و وەیسی بارزانی تۆمارکردووە".
بەوتەی مایکڵ ڕۆبن، سکاڵاکە لە دادگای واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بە ژمارەی کەیسی (1:24-cv-00278) تۆمارکراوە، هاوکات ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی و کوڕەکانی کراون بریتین لە تۆمەتەکانی "کوشتن، ڕفاندن و ئەشکەنجەدان".
بۆچوونی بەکارهێنەران