باشاک دەمیرتاش بەفەرمی داواکاریی بەربژێربوونی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ پێشکەش کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پرسی بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاش لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بووە ڕۆژەڤی گەرمی نێو خەڵک و پارتە سیاسییەکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باشاک رۆژی سێشەممە ۳۰-۱-۲۰۲۴ داواکاریی بەربژێربوونی بۆ پۆستی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵی پێشکەش بە دەم پارتی کرد، ناوبراو پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر دەم پارتی ئەرکێکی وەهای پێ بسپێرێت، بێ دوو دڵی لە ئەستۆی دەگرێت.
ئەگەر بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاشی تەمەن ۴۷ ساڵ پەسند بکرێت، ئەو کات لەگەڵ موراد کوڕوم، بەربژێری ئاکپارتی و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە و بوغرا کاڤونجو، بەربژێری ئیی پارتی دەچێتە ڕکابەری.
بۆچوونی بەکارهێنەران