مه‌سروور بارزانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دروستکردنی حزبه نوێیه‌که‌ى لاهوور شێخ جه‌نگى ده‌دات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای میدیایی بوار بڵاوی کردەوە، مه‌سروور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به فه‌رمى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دروستکردنی حزبه نوێیه‌که‌ى لاهوور شێخ جه‌نگى ده‌دات.
کوردپرێس:
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى ده‌ست بوار که‌وتووه، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى حکوومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر فه‌رمانى مه‌سروور بارزانى بڕیاریدا به دامه‌زراندنى حزبى به‌ره‌ى گه‌لى لاهور شێخ جه‌نگى.
به‌پێى نووسراوى ژماره (۲۲۶) دیوانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران که ده‌ست بوار که‌وتووه، له رێککه‌وتى ۱۷ى ۱ى ۲۰۲۴، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پاڵپشت به یاسای حزبه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى ساڵى ۱۹۹۳ له‌سه‌ر داواى ۶۵ که‌س وه‌ک ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر بڕیاریدا به ڕه‌زامه‌ندى دروست کردنى حزبێکى نوێ به ناوى "به‌ره‌ى گه‌ل" که لاهوور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى پێشووى یه‌کێتیى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات.
بۆچوونی بەکارهێنەران