شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-21 11:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە

پوختەی هەواڵ
محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی باکووری عێراق کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ  ئاژانسی بلومبێرگ، ڕایگەیاندووە: تا ئێستا هیچ کێشەیەک سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق نییە و وتیشی: ڕووداوەکان لەم شوێنە هەستیارەدا بەردەوامن، کە زیاتر لە ۳۰%ی دابین کردنی وزەی جیهان پێکدەهێنێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: بەدڵنیاییەوە بارودۆخی ئێستا هەم بۆ هەناردەکاران و هەم بۆ هاوردەکاران جێگەی نیگەرانییە و هۆشداریشی‌دا کە درێژکردنەوەی شەڕ لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و وتیشی ئەم شەڕە دەبێتە هۆی فراوان‌بوونی بازنەی ململانێکان و ئەمەش ڕوویدا.

سوودانی جەختیشی کردەوە: ئێمە کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە، ئەوان ئامادەیی خۆیان نیشان‌داوە، بەڵام کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر لە دەوری کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەسووڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە