هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر دروشمەکانی دژی ئیسرائیل دەخاتە ژێر پرسیارەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتوو رایگه‌یاند، پەنابردنی ئێران بۆ مووشەکباران کردنی ھەولێر لە بری پشتیوانی کردنی ڕاستەوخۆی سەربازی بۆ خەڵکی غەززە، دروشمەکانی ئێران لەدژی ئیسرائیل دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عه‌لی له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: "پەنابردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ مووشەکباران کردنی ھەولێر و پڕۆسە سەربازیە ھاوشێوەکانی لە ناوچەکەدا، لە بری پشتیوانی کردنی ڕاستەوخۆی سەربازی بۆ خەڵکی غەززە، متمانە و میسداقیەتی دروشمەکانی لەبارەی دژایەتی کردنی ئیسرائیلی داگیرکا‌ر، لای دوور و نزیک دەخاتە ژێر پرسیارەوە".
نزیکی کاتژمێر ۱۱:۳۰‌ی خولەکی شەوی دووشەممە، ۱۵‌ی یەکی ۲۰۲۴ لەیەککاتدا بە چەندین مووشەکی بالیستی و درۆن هێرشکرایە سەر هەولێر، دواتر سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سیش برینداربوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران