لە هێرشێکی هێزی پێشمەرگە و هیزە فەرەنسییەکاندا 8 چەکداری داعش کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو، هێزە تایبەتەکانی سەر بە لیوای کۆماندۆ و هیزە تایبەتەکانی فەرەنسی ئۆپراسیۆنێکی چڕیان لە دژی داعش ئەنجامدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەفەق نیووز بڵاوی کردەوە ئۆپراسیۆنەکی هاوبەشی هێزە تایبەتەکانی سەر بە لیوای کۆماندۆ و هیزە تایبەتەکانی هاوپەیمانی– فەڕەنسی لە ئاسمان و زەویەوە لە ناوچەی کاوێر کەوا – داوێ، لە سنووری قەزای کفری بەڕێوەچوو،
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 8 لە چەکدارانی داعش کوژران و چەند بنکەیێکی جێنشینیان وێران کرا، دەستیش گیرا بەسەر چەندین چەک و زانیاری گرنگ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران