شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-02 12:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارتی پێشمەرگە: ژوورە هاوبەشەكانی نێوان پیشمەرگە و سوپا دەستبەكار بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای‌گەیاند كە هەر چوار ژووری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان دەستبەکار بوون و قۆناغی دووەمیش پێشنیاری دروستکردنی هێزی هاوبەشە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە 2/6/2021، عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە باس نیوزی ڕاگەیاند: "ئێستا هەر چوار ژووری هاوئاهەنگیی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە خانەقین، كەركووك، مەخموور و مووسڵ دەستبەكار بوون و كەوتونەتە كاری خۆیان".

ناوبراو گوتیشی: "قۆناغی یەكەم ئەوەیە، كە ئێستا ئەو ژوورانە كراونەتەوە و پرۆسەكە سەركەوتوانە بووە و بۆ قۆناغی دووەم، چاوەڕوانی ئەوە دەكرێ كە هەنگاوی دیكە بهاوێژرێت و پێشنیار هەیە كە هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای حێراق دروست بكرێت، دواتریش ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەی كە پێویستە و بۆشایی ئەمنییان لێییە، بكرێن"

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە