شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-17 12:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی مووشەکی کرایەسەر زیندانی سناعە لە حەسەکە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- زیندانی سناعه‌ لە حەسەکە کە هەزاران دەستگیرکراوی ئەندامانی ڕێکخراوی داعشی تێدایە، کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوڵی هەڵهاتنی زیندانیانی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی بەڕێوبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ڕایگەیاند، زیندانی سناعە لە گونده‌واری حەسەکە ڕووبه‌ڕووی ئاژاوه‌ی زیندانییه‌كان بووه‌وه‌ به‌ هێرش كردنه‌ سەر دیوارەکانی زیندانه‌كه‌، ئه‌م ئاڵۆزیه‌ش هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.

هێرشی مووشەکی کرایەسەر زیندانی سناعە لە حەسەکە

شامی لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی ڕۆژئاڤا راشیگەیاند ئەو ڕاپۆرتانەی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پێیان گەیشتووە، هەوڵی ڕێکخراوی داعش پشتڕاست دەکەنەوە بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ بۆشاییە ئەمنییەکان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاکی تیرۆریستی و کۆنترۆڵ‌کردنی شارە ستراتیژییەکان له‌ هەردوو وڵاتی سووریا و عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە جووڵەی شانەکانی داعش كرد لە ناوچەکە هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا.

هێرشی مووشەکی کرایەسەر زیندانی سناعە لە حەسەکە

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندن بە نەهێشتنی شانەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئەو ڕێکخراوە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە