شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-14 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووری مالکی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، "ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "گفتوگۆکانمان لەگەڵ سەرۆکایەتی و برایانمان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، چوونکە یەک چارەنووسمان هەیە و چاک‌کردنی دۆخی هەرێمی کوردستان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەغدا دەبێت، بۆیە بەردەوام کە کۆ دەبینەوە و گفتوگۆ لەبارەی خاڵە هاوبەشەکان دەکەین، هەندێک پرسیش هەن کە پێویستی بە چارەسەرە و دەتوانین بلێن سرووشتی کار دروستی دەکات."

بە وتەی نووری مالکی لەبارەی پرسی ئەمنیش گفتوگۆیان کردووە و وتی: "تاوتوێ هەندێک بابەتی پەیوەندیدارمان بە بارۆدۆخی ئەمنی کردووە، بە تایبەتی ئەو بارودۆخەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان روودەدات، ئێمە پێداگرین لەسەر سەلامەتی بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەگشتی، واتا گفتوگۆکانمان پشتی بەوە دەبەست کە ئێمە هاوبەشین بۆ ئەوەی وڵاتێکی سەقامگیر دروست بکەین و عێراق لە هەموو پشێوی و ئاڵۆزییەک بەدوور بگرین."

لەبارەی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نووری مالکی وتی، "برایانمان گفتوگۆیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش کرد و ئێمەش پشت بەخوا لەگەڵ حکوومەت قسە دەکەین لەبارەی خەرج‌کردنی مووچەکانیان. ئەوە ئەرکە و هەر دەبێت چارە بکرێت، چۆن کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی هەر بەردەوام بێت؟ ئەوە لە بەرژوەندی هەردوولامان نییە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە