«سەلاح شێخ محەمەدی» ئەکتەری بەناوبانگی مهابادی کۆچی دوایی کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژاوا- سەلاح شێخ محەمدی ئەکتەر و گریمۆر و شانۆکاری خەڵکی مهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاح شێخ محەمەدی ئەکتەری تەلەفیزیۆنی، شانۆ و سینەما ساڵی ١٩٤٧ لە شاری مهاباد لە دایک بوو و بە پێی رۆڵگێران لە رۆڵی( مام نەنوو)دا ناوبانگی دەرکرد و هەر بەم ناوە بەناو بانگ بوو و دەیانناسی.
ئەم هونەرمەندە چەندرۆژ لەمەوبەر بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی زاهیدان خەوێندرابوو ڕۆژی ٥ی کانونی دوومی ٢٠٢٤ لەو نەخۆشخانەیە کۆچی دوایی کرد.
گرنگترین بەرهەمەکانی بریتی بوون لە گه‌ڕه‌کی دەهۆڵه‌کان، سرته له‌گه‌ڵ با، سێبه‌ری ژیان، سێ گۆشه‌ی مه‌رگ، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد، ماندوو، هه‌نیسکی ئاسمان، ترس له مردن، شه‌نگال و چەندین فیلمی دیکە.
هەروەها له فیلمه‌کانی؛ (شکارچیان عقرب، بازم سیب داری، میراپ، له‌چه‌رخان، په‌ککه‌وتوو) رۆڵی گێڕاوه.
گرنگترین بەرهەمە شانۆییەکانی بریتیبوون لە؛ (سه‌یده‌وان، تلنگر سلیم، آخرین سمفونی عشق).
#کوردپرێس
#شەنگال
#مەهاباد
#سەلاح شێخ محەمەدی
#ئەکتەر
#گریمۆر
#شانۆکار
#گه‌ڕه‌کی دەهۆڵه‌کان
#سرته له‌گه‌ڵ با
#سێبه‌ری ژیان
#سێ گۆشه‌ی مه‌رگ
#بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران