فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردوومان کرد و بەهۆی نزیکی بۆردوومانەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی چەند گوندێک ترس و دڵەڕاوێکی لەناو گوندنیشینان دروست بووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان، لە ڕێکخراوی (CPT) بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە: "ڕۆژی شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی گوندەکانی چنێران و کنێران و وەسانی لە گەلی باڵەییان و ناوچەی زیونۆ لە گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت و گوندی زێوکە و چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر بۆردوومان کرد".
ئاماژەی بەوەش دا: "بۆردوومانەکان لە گوندی وەسان زیانیان بە باخێکی سێو گەیاندووە و لە گوندی گەڵاڵەش چەند پارچە بۆمبێک چوونەتە ناو ماڵەکانەوە و ترس دڵەڕاوکێ ی زۆری ناوگوندنیشینان درووست بووە".
بۆچوونی بەکارهێنەران