چوارەمین ساڵیادی شەهید بوونی حاجی قاسم سولەیمانی و هاوڕێ شەهیدەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو/وێنە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی بەفرانباری ۱۴۰۲ لەسەر هەوڵی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی شەهید بوونی حاجی قاسم سولەیمانی و هاوڕێ شەهیدەکانی لە هوتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمەکەدا نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و کەسایەتییە ئائینی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد.
نەسروڵڵا ڕەشنوودی کۆنسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم مەراسیمەدا وێڕای سوپاسی بەشداربووانی کرد و ئاماژەی دا بە گیانفیدایی سەردار سولەیمانی لە ساڵانی شەڕدا و وتی ئەو شەهیدە شەهیدی هەموو ئۆمەتی ئیسلامی و وڵاتانی ناوچەکە بوو.
ئامادبوونی کەسایەتییە سیاسیی و حیزبی و حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارەمین ساڵی ڕێزلێنان لە شەهید سولەیمانی.
چوارشەممە ۱۳ی بەفرانباری ۱۴۰۲ هوتێل ڕۆتانای شاری هەولێر




گالەری وێنەکان
#کوردپرێس
#هەولێر
#شەهید سولەیمانی
#سەردار سولەیمانی
#چوارەمین ساڵیادی شەهید بوونی حاجی قاسم سولەیمانی
#ڕەشنوودی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران