بڕیارەکان و ئامادەبوونی سەردار سولەیمانی، لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبستی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکە بوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فازڵ میرانی له‌میانی وتارێکدا له مه‌راسیمێکی تایبه‌ت به یادی تیرۆرکردنی شەهید سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگه‌یاند: پێویستە ئێمە داوا لە شوێنکەوتووانی سەردار سولەیمانی بکەین لە چوارچێوەی پێوەندییە دۆستانەکانیاندا لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان نفووزی خۆیان بۆ باشتر کردنی پێوەندییەکان لەگەڵ هەولێر و بەغدا بخەنەگەڕ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سەردار قاسم سوله‌یمانی که "هه‌مومان له‌ده‌ستماندا" له ژیاندا بمایه، نه وه‌زعی عێراق واده‌بوو، نه وه‌زعی هه‌رێم و به‌غدا واده‌بوو، نه وه‌زعی به‌شێک له هه‌رێم و ئێران واده‌بوو.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "سه‌ردار سوله‌یمانی وه‌کوو مرۆڤێکی زه‌ڕه‌نگه‌ر بوو، که‌سمان نییه موعه‌ره‌ز نه‌بێت بۆ ئیشتیبا، به‌ڵام زه‌ڕه‌نگه‌ر ئیشتیبا بکاته‌وه به مسقاڵێک گران له‌سه‌ری راده‌وه‌ستێت، سه‌ردار سوله‌یمانی به ته‌عامولی له‌گه‌ڵ عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو زه‌ڕه‌نگه‌رێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرد، ئه‌گه‌ر بمایه نه‌یده‌هێشت دۆخی هه‌رێم بگاته ئه‌مڕۆ که ئێمه‌ی تێداین".
بۆچوونی بەکارهێنەران