لە ساڵیادى شەهید بوونی سەردار سوله‌یمانى و ئه‌بوومه‌هدى موهه‌ندیس ده‌وام ڕادەگیرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە حەوت پارێزگای عێراق بڕیار درا سبه‌ینێ چوارشه‌مه 3ى 1ى 2024 ده‌وامى فه‌رمى به‌هۆى ساڵیادى شەهید بوونی سەردار سوله‌یمانى و ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌ندیس ڕابگیرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى پارێزگاى واست-دا هاتووه: "له ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکاندا، بڕیاردرا سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان ڕابگیرێت، جگە لە بەشە خزمەتگوزارییەکان و بانکەکان".
ئەوەش هاتووە، پارێزگاکان بریتین لە؛ بابل و کەربەلا و بەسرە و موسەننا و واست و دیوانیە و کەرکووک.
بۆچوونی بەکارهێنەران