شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-01 07:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێناچێت لەو وادەیەی دیاریکراودا هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی ڕاگەیاند، پێناچێت لەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەڵبژارردن ئەنجام بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردستان- ڕزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بە میدیاى نزیک لە یەکێتىی ڕاگەیاند، یەکێتی لەدوای کۆنگرەی پێنجەم بە بەرنامەی نوێ و دووربین کارەکانی بە ئەنجام دەگەیەنێت و ئەو ئەنجامەی لە کەرکووک بەدەستی‌هێنا کاریگەریی باشی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێت.

بەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە وتى: سکاڵایەکمان هەیە لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردنی پەرلەمان و دابەش کردنی هەرێمی کوردستان بەسەر چەند بازنەیەکدا، لەگەڵ کورسی کۆتاکان، دادگاکە وادەی بڕیاردانی لەسەر دۆسیەکە بۆ ۲۷ی کانونی دووەمی ۲۰۲۴ دواخستووە، ئەو کاتەش هەتا وادەی دیاری‌کراوی هەڵبژاردن زۆر کەمە و بە دڵنیاییەوە کۆمسیۆن پێویستی بە شەش مانگ زیاترە بۆ ئەو هەڵبژاردنە بۆیە پێناچێت لەو وادەیەی دیاریکراوە ئەنجام بدرێت.

بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی وتیشى: یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان زیاتر لە دوو ساڵە ئامادەکاری کردووە و ئامادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

ئەمساڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژى ٢٥ى شوباتى ساڵى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاری‌کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە