شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-31 11:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا هەوڵ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە کار دەکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای نزیک لە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ئاماژەی بەوە کردووە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پێی‌ڕاگەیاندوون "واشنتۆن بە قووڵی نیگەرانە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی سەر کوردستانی سووریا کە بوونە هۆی کوژران‌ و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی‌ و هێرش‌کردنەسەر ژێرخانی مەدەنی".

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە پێویستیی دەستبەجێ ڕاگرتنی پەرەسەندن‌ و توندوتیژیی ‌و ڕێزگرتن لەو هێڵانەی ئێستای ئاگربەست کردۆتەوە کە لە کوردستانی سووریا ڕێککەوتنیان لەسەرکراوە.

هەروەک وتویەتی: "ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و کەسانی دیکەی ناوچەکە لە پەیوەندیدایە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بەئاسایشی ناوچەکە".

شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو تۆپخانە و فڕۆکەکانی تورکیا دەیان شوێن‌ و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ‌و پڕۆژەی ئابووری دانیشتوانیان بۆردوومان کرد، بۆردوومانەکە بووە هۆی ئەوەی ۱۰ کەس گیانیان ‌لەدەست‌داو ۲۵ کەسیش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە