شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-31 10:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرووپە لە یاسادەرچووەکان بە بەرچاوی حکوومەتی عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کاژێر ۱۱:۴۵ـی شەوی ڕابردوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام – هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "ئەم هێرشە تیرۆریستیە لەلایەن هێزێکی لە یاسادەرچوو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە، مەترسیدار و شەڕفرۆشتنە.

لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە ئەو لایەنانە و حکوومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، چوونکە ئەم گرووپە لە یاسادەرچووانە لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی بوودجە و مووچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەر چاوی حکوومەتی عێراقەوە هاتووچۆ دەکەن و چەک و مووشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان".

لەبارەی هەڵوێستی حکوومەتی ناوەندییەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "لەکاتێکدا کە حکوومەتی عێراق بێ‌دەنگ و بێ‌توانایە بەرامبەریان، بەڵام ئازایە لە بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان و بە هەمان پارە ئەم گرووپانە پارەدار دەکرێن".

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداری لە بەڕێز سەرۆک‌وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی دەکەین لە سزادانی ئەم گرووپانە و هەر وەڵامدانەوەیەکیش لە کات و ساتی گونجاودا بە مافی خۆمان دەزانین. داواش لە هەموو دۆست و لایەنەکان دەکەین کە لەو کردارە تیرۆریستیە بێ دەنگ نەبن و پشتیوانمان بن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک کە بە گونجاوی بزانین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە