فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری پشدەر بۆردوومان دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی سێشەممە بۆ ماوەیەکی زۆر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی دەڤەری پشدەردا سوڕاونەوە و بۆردوومانی سنووری ناحیەی سەنگەسەریان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى سەنگەسەر بە شارپرێسی ڕاگەیاند: "سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە گوندى بێپاڵان لە سنووری ناحیەی سەنگەر بۆردوومان کراوە، بەڵام بۆردوومانەکە لە دەرەوەى گوندەکە بووە".
ناوبراو وتیشی: "بەهۆی بۆردوومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو گوندنیشینان دروستبووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە ".
هەر لەمبارەوە ، کامەران مەلا عوسمان، ئەندامى تیمى رێکخراوى CPT لە هەرێمی کوردستان بە شارپرێسی ڕاگەیاند "بەپێى بەدواداچوونەکانمان کاتژمێر 4 ی ئێوارەی ئەمڕۆ سنوری گوندى بێپاڵانی پشدەر بۆردومانکراوە و ئۆتۆمبێلێک بە ئامانج گیراوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران