شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-10 18:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر ۹۶ منداڵ و ژنی داعش ڕادەستی شاندێکی قرغیزستان کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ۹۶ منداڵ و ژن كه‌ خێزانی چه‌كدارانی داعش بوون ڕادەستی شاندێکی قرغیزستانی كرانه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاوی کردەوە: شاندەکە بە سەرۆکایەتی باکێت قه‌دیرۆف نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی قرغیزستانی له‌ پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌ سه‌ردانی كوردستانی سووریایان كردبوو.

بەگوێرەی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوان هه‌ردوولا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر ۶۹ منداڵ و ۲۷ ژنی خێزانی داعش ڕادەستی شانده‌كه‌ كرد.

خالد ئیبراهیم، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری لە فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی دەوڵەتی قرغیزستان، و هەموو ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتی و منداڵیان لە ناوچەکانمان هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆردوومانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر كوردستانی سووریا داعش هان ده‌دات تا شانه‌كانی رێكبخاته‌وه‌ و دووباره‌ هێرش بكاته‌وه‌.

قه‌دیرۆف وتی، کۆماری قرغیزستان  ستایشی قوربانیدانی هێزه‌كورده‌كانی سووریای دیموكرات و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری ده‌كات بۆ ڕاودونانی داعش و سوپاسی هەوڵەکانیانی کرد بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی وڵاتانی ئاسیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە