شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-09 08:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وڵاتی ئوردن ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی ڕووداوەکەی سۆران ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کونسوڵی گشتیی ئوردن ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی‌کردەوە، بەمەبەستی ئامادەیی بۆ هاوکاری‌کردنی چارەسەری برینداران، ئەمڕۆ شەممە فوئاد خازر کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە پەیوەندییەکەدا کونسوڵی ئۆردن هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی سۆران بۆ ڕووداوی سووتانی باڵاخانەی نیشتەجێ‌بوون لە شاری سۆران و ئامادەیی بۆ هەر پێویستێەک بۆ چارەسەری برینداران دەربڕی.

لە بەرامبەردا وەزیری تەندروستی هەرێم سوپاسی هەڵوێست و هەماهەنگی و دەستپێشخەری وڵاتی ئوردنی کرد بۆ ئەم هەماهەنگی و ئامادەییە بەرامبەر بەو ڕووداوە دڵتەزێنە.

شایانی باسە شەوی ڕابردوو باڵەخانەیەکی نیشتەجێ‌بوون لە ئیدارەی سۆران ئاگری گرت و بەهۆیەوە ۱۴ کەس گیانیان لەدەست‌دا و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە