داوا لە دەزگا بەرپرسەکانی حکوومەت دەکەین کە بەدواداچوون بۆ وردەکاری هۆکارەکانی ڕووداوەکەی سۆران بکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عه‌ممار حه‌کیم، له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌وه‌ی که هه‌واڵی گیان له‌ده‌ست‌دانی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پێگه‌یشتووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌ممار حه‌کیم له په‌یامێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی "X" رایگه‌یاند: "بە داخەوە هەواڵی ئەو ڕووداوە پڕ لە ئازارەمان پێگەیشت کە لە سۆران لە پارێزگای هەولێر ڕوویدا لە ئەنجامی ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارە کچەکان کەوتەوە، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکه‌وته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین، لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە کە کۆچ‌کردوان به به‌هتشی به‌رین شارد بکات و شیفای برینداره‌کانیش بدات".
عه‌ممار حه‌کیم ده‌ڵێت: "داوا لە دەزگا بەرپرسەکانی حکومەت دەکەین کە بەدواداچون بۆ وردەکاری هۆکارەکانی ڕوداوەکە بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە دوبارە نەبێتەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران