ئاگر له به‌شه ناوخۆییهكى خوێندكاران لە هەرێمی کوردستان کەوتەوە و ۱۴ کەس گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له سه‌نته‌رى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ئاگر له به‌شه ناوخۆییهكى خوێندكاران كه‌وته‌وه و به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا ۱۴ كه‌س گیانى له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ۴ كه‌سیش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كامه‌ران مه‌لا محمد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سۆران ڕایگه‌یاند، ۱۸ كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و ۱۴ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌و ۴ كه‌سه‌ى له نه‌خۆشخانه ماون ته‌ندروستیان جێگیره.
لەبارەی ڕووداوەکەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتوویه‌تى، "دوای پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، لەسەر ڕاسپاردەی ئه‌و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و چاودێریکردنی دۆخی بریندارانی ڕووداوەکە".
شەوی ڕابردوو لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک (خوێندكار، مامۆستا و هاوڵاتی ئاسایی) تێیدا نیشتەجێبوون، ۱۴ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران