حکوومهتى فیدراڵ بهرپرسیارە لە ڕاگرتنی هێرشهکانی سهر ههولێر
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى ئهوهى ئێوارهى دوێنێ درۆنێکى بۆمبڕێژکراو ههولێرى پایتهختى هەرێمی کوردستانی کرده ئامانج ئهنجومهنى ئاسایش ڕاگهیهندراوێکى بڵاو کردهوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۸-۱۲-۲۰۲۳، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر کردە ئامانج، ئەم هێرشە تەنها زیانی ماددیی لێ کەوتەوە.
وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی کوردستان، حکوومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە ڕاگرتنی ئەم هەوڵانەی گرووپە لەیاسا دەرچووەکان.
بۆچوونی بەکارهێنەران