شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-15 10:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوە سەرەتاییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون

پوختەی هەواڵ
بەرپرسانی حکوومی عێراق لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوتی هەرێم لە ئیماڕات کۆ بوونەتەوە و گفتوگۆیان لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کردووە.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسە نەوتییەکانی حکوومەتی عێراق بۆ یەکەمین جار لەگەڵ نوێنەرانی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان "ئاپیکۆر" کۆ بوونەوە، گفتوگۆیان لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کردووە.

کۆبوونەوەکە  لە دوبەی ئەنجام دراوە، تێیدا نوێنەرانی ئاپیکۆر و شاندی وەزارەتەکانی عێراق و بەرپرسانی کۆمپانیای سومۆش ئامادەبوون، گفتگۆیان لە بارەی ڕێکارە پێویستەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووە.

لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاری ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆرییە نەوتییەکانی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیرا، ئەویش دوای ئەوەی عێراق لە دۆسیەی ژووری ناوبژیوانی پاریس براوە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە