شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-15 10:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگارى هەولێر بۆ چارەسەرى هەستانى لافاو قەرزى لە سعوودیە کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمئاوی و مەترسییەکانی لافاوی شاری هەولێر داوای قەرزیان لە سعوودییە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا، پارێزگای هەولێر بڵاوی‌کردەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی مەحەمەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵی کرد.

ئاماژە بەوەکراوە، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، پارێزگاری هەولێر باسی لە پێدانی قەرزی سعوودیی لەپێناو چارەسەری گرفتی کەم ئاوی و مەترسیەکانی لافاو و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا کرد.

وەک لە ڕگەیەندراوەکەدا هاتوو: شانشینی سعوودییە ڕەزامەند بوون بە پێدانی ئەو قەرزە بە هەولێر، هەموو ڕێکارەکان بە کۆتاهاتوون و ئێستا نووسراوی تایبەت لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و تەنها ڕەزامەندی ئەوان ماوە بۆ وەرگرتنی قەرزەکە.

سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پارێزگارى هەولێرى رایگەیاندووە، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکار و هەمانگ دەبێت و هەرچی ئاسانکارییە پێشکەشی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفت و کێشانەی ئاماژەیان پێکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە