ڤیدیۆ
کوردەکانی عێراق بێبەش لە نەوت، بەدوای وزەی خۆردا
پوختەی هەواڵ
هەواڵدەریی فەرەنسا ئاماژەی داوەی بەوەی کە کوردەکانی عێراق بێبەشن لە یەدەگی نەوتیی ناوچەکەیان بۆیە بۆ دابین کردنی کارەبا بەدوای کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆردان.
پەڕەی ڤیدیۆ
لێدەری ڕاستەوخۆ
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا باس لە پڕۆسەی ئارامی کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ دابین کردنی کارەبا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات.
ئەم ئاژانسە ئاماژەی داوە بەوەی کە خەڵکی ئەم ناوچەیە بێبەشن لە سەرچاوە گازی و نەوتییەکانی ناوچەکەیان و دەنوووسێت:کوردەکان بۆ دابین کردنی وزە هانایان بۆ وزەی خۆر بردووە.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ دابین کردنی کارەبای پێویست، لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە کارەبای نیشتمانی بێبەشن، پێشوازیی زیاتری لێکراوە. لە هەندێک لە گوندەکاندا زیاتر لە ۵۰ لەسەدی خانووەکان کەڵک لە کارەبای بەرهەم هاتوو لە وزەی خۆر دەگرن.
بۆچوونی بەکارهێنەران