شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-12 09:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆچبەرانی نایاسایی کورد لە بەریتانیا دیپۆرت دەکرێنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی تێلێگراف باس لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەیەک دەکات بۆ دیپۆرت کردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی تورکیا، میسر و کوردەکانی عێراق لە بریتانیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای بەریتانیی تێلێگراف بڵاوی کردەوە، حکوومەت بەنیازی ئامادەکردنی پلانێکە کە دەکرێت جێبەجێ‌کردنەکەی ببێتە هۆی ئەوەی کۆچبەرانی نایاسایی خەڵکی هەرێمی کوردستان، تورکیا و میسر ڕاستەوخۆ دیپۆرتی وڵات و هەرێمی خۆیان بکرێنەوە.

بەریتانیا لیستی وڵاتانی سەلامەتی هەیە و ئەگەر ناوی وڵات و هەرێمێک لەنێو ئەو لیستەدا بێت، ئەو کاتە حکوومەت ڕاستەوخۆ کۆچبەرانی ئەو وڵات و هەرێمانەی ناویان لەنێو لیستەکەدا هەیە، دیپۆرتی شوێنی خۆیان دەکاتەوە.

بەگوێرەی ئاماری حکوومەتی بەریتانیا، کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان، تورکیا و میسر لە زۆرترین ئەو کۆچبەرانەن ئەمساڵ لە رێگەی دەریاوە و بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە، بە جۆرێک لەسەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم 4 هەزار کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، تورکیا و میسر چوونەتە بەریتانیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە