شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-06 08:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوار ڕێکخراوی مافی مرۆڤ داوای ئازاد کردنی دوو سیاسەتوانی کورد لە تورکیا دەکەن

پوختەی هەواڵ
 ڕوانگەی مافی مرۆڤ و سێ ڕێکخراوی دیکە داوایان لە تورکیا کردووە دوو سیاسەتوانی کورد بە ناوەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یوکسکداغ ئازاد بکات.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

هیو ویلیامسۆن، بەڕێوەبەری ئەورووپا و ئاسیای ناوەندیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: تێپەڕبوونی ۷ ساڵ بەسەر زیندانی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یوکسکداغ-دا نیشاندەری ئەوەیە کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسیەکان و بێدەنگ کردنی سیاسەتوانانی ئۆپۆزیسیۆن مەیلێکی زۆری بە زیندانی کردنی نەیارەکانی هەیە.

سێ ناوەندی مافی مرۆڤی دیکەش داوا جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایان کردووە بۆ ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی کوردی تورکیا کە لە ساڵی ۲۰۱۶وە لە زینداندایە.

ئەنجومەنی وەزیرانی ئەورووپایش چەندین جار داوای ئازاد کردنی زیندانیانی سیاسیی لە تورکیا کردووە، بەتایبەت سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کورد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە