بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی تەل بەیدەر کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "بەفڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە لە عێراقەوە هاتبوو هێرش کرایە سەر بنکەی ئەمریکی لە تەل بەیدەر لە سنووری حەسەکە.
هەر بەپێی ڕوانگەی سووری لەماوەی ۱۵ رۆژی رابردوودا ئەمە ۲۱هەمین هێرشی ملیشیاکانە دەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.
لای خۆیەوە ڕۆژی یەکشەممە، بەرەی بەرگری ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند کە بنکەیەکی ئەمریکییان لە ڕۆژئاوای شاری حەسەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردۆتە ئامانج.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران