مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی هەمیشەیی و وانەبێژ و فەرمانبەران لەبەردەم پەروەردەی رۆئاوای سلێمانی گردبوونەوە داوای مووچەکانیان و دامەزراندن دەکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران جارێکی دیکە لەبەردەم پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی گردبوونەوە و درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکانیاندا و چەندین دروشمیان بەرزکردەوە و دەوتەوە.
مامۆستایانی هەمیشەیی و فەرمانبەران داوای مووچەکانیان و مامۆستایان وانەبێژیش داوای دامەزراندن دەکەن، مامۆستایان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە داوا دەکەن ۳۰ رۆژ جارێکی مووچە دابەش بکرێت و چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان یەکلایی بکرێتەوە هەروەها پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە.
بەشێکی دیکەی مامۆستایان باسیان لەوەش کردووە، داوا دەکەن مووچەکانیان بچێتە سەر بەغدا و مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن، بەپێچەوانەوە ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت درێژ بە بایکۆت و خۆپیشاندان دەدەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران