ڤیدیۆ
ئەمریکا ڕێککەوتنی "ڕێگری لە ململانێ ئاسمانییەکان"ی لە سووریا پێشێل کردووە
پوختەی هەواڵ
جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پرۆتۆکۆلەکانی ڕێگریکردن لە ململانێی ئاسمانی له سووریا پێشێل کردووە.
پەڕەی ڤیدیۆ
لێدەری ڕاستەوخۆ
ڤادیم کۆلێت لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، پرۆتۆکۆڵەکانی نههێشتنی ململانێکانیان له ئاسمانی سووریا پێشێل کردووه چوونکە له ماوهی ۲۴ کاتژمێردا دوو جار فرۆکه بێفڕۆکەوانهکانی ئەوان هێڵهکانیان بهزاندووه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "پێشتریش ههواڵمان پێگهیشت که ژمارهیهک چەکدار لە بەشی باشووری ناوچەی ئیدلب خۆیان ئامادە دهکرد، بۆ ئەنجامدانی چالاکیی ورووژێنەر دژی یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ئەوەش لە ڕێگای بەکارهێنانی مادەی ژەهراویەوە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران