تا كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبین لە ناردنی ۷۰۰ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكوهزیرانی عێراق، دوای كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی قەرز تا کۆتایی ئەمساڵ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق له پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا ئاشکرای کرد: "هەر سێ ۷۰۰ ملیار دینارەکە لە کاتی خۆی ڕەوانە دەکرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تا كۆتایی ساڵ بهردهوام دهبێت."
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "دوای سەری ساڵ پاکتاوی حسابات لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت، كه چەند پارەی بۆ ڕەوانە کراوه و پاشان کۆ دەکرێتەوە."
هەروەها باسم عهوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراقی ڕایگهیاندووە: "دوای تەواوکردنی تەمویلی وەزارەتەکان بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبهران، وەزارەتی دارایی ۷۰۰ ملیارەکەی هەرێم بۆ ئەم مانگە رەوانە دەکات".
بۆچوونی بەکارهێنەران