مەسعوود بارزانی و جەماڵ ئەلزاری بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی و سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم لە سەلاحەددین کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ۲۴ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شێخ جەماڵ ئەلزاری، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و لەیەکنزیکبوونەوە و ڕاگۆڕینەوەی نێوان لایەن و پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان کرایەوە".
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#مەسعوود بارزانی
#سەرۆکی پارتی
#جەماڵ ئەلزاری
#هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران