شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-21 08:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم هەڕەشە لە مامۆستایان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، دەبێت ڕۆژی یەکشەممە مامۆستایان بگەرێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد: "ئەو سنوورانەی خوێندن تێدا ڕاگیراوە لە مەترسی گەورەدایە."

 کۆنفرانسەکەی وەزیری پەروەردە لە مەراسیمی کردنەوەی پەیمانگەی پیشەیی هەولێر بوو بە خوێندنی ئینگلیزی بۆ بەشەکانی ئای تی، ژمێریاری، گەشتوگوزار و گرافیک دیزاین. لە کۆنفرانسەکەدا ئەوەی خستەڕوو، لە ١١ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە خوێندن دەستی پێکردووەتەوە لە هەرێم، بەڵام نزیکەی ٦٥٠ تا ٧٠٠ هەزار خوێندکار لە گەرمیان و سلێمانی و ڕاپەرین و کۆیە هەڵەبجە بێبەشن لە خوێندن.

ئاماژەی بەوەش کرد، "بە بڕیاری وەزارەت دەبێت لە یەکشەممەی داهاتووەوە مامۆستایان دەستبکەنەوە بە دەوامی ئاسایی خۆیان."

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان، بەشێک لە مامۆستایانی هەرێم بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە