ماوە مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا درێژ کرایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی ٣٧٥ پەرلەمانتار مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی دەنگدان لەسەر یاداشتێکی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکە بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا کۆ بووەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە هێشتنەوەی هێزەکانیان لە ناوچەکەدا بە دەنگی ٣٥٧ پەرلەمانتار.
لەبارەی ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەشی کە دژی ئەو بڕیارە بوون باس لەوەکراوە، ١٦٤ پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ هێشتنەوەی هێزەکانیان لە عێراق و سووریا نەبوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران