پارتی و یەکێتی پێش ١٦ـی ئۆکتۆبەر و ئێستاش هیچیان بۆ کەرکووک نەکردووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی پێش ١٦ـی ئۆکتۆبەر و بە ئێستاشەوە هێزیان هەیە، بەڵام هیچیان نەکردووە بۆ کەرکووک.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیمداد شاهین وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئیدارەدانی کەرکووک بە عەقڵ و حیکمەت و حکومرانییەکی عادیلانە دەکرێت نەک بە هێز، دەشڵێت: "پارتی و یەکێتی پێش ١٦ـی ئۆکتۆبەر بە ئێستاشەوە هێزیان هەیە بەڵام هیچیان نەکردووە بۆ کەرکووک."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەر لە ئەستۆی یەکێتی و پارتییە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران