شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-18 06:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئێران ماتەمینی گشتی ڕاگەیێندرا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر بەهۆی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە لە سەرانسەری وڵات ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزار کردنی کردەوەی تاوانکارییەکەی ئیسڕائیل بە کۆمەڵکوژ کردنی نەخۆشەکان، بەتایبەتی منداڵان و ژنان لە نەخۆشخانەی ئەلمعەمەدانی لە غەززە، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر وەک ڕۆژی ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سەرۆکی وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی کراوە وێڕای ئیدانەکردنی ئەمکارە بە تاوانی جەنگی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێنن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا بپچڕێنن و باڵوێزەکانی ئیسڕائیل لەوڵاتەکانیان دەربکەن.

شه‌وى ڕابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر نەخۆشخانەی ئەلمعەمەدانی له ‌فه‌ڵه‌ستین ۵۰۰ كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی ‌و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوونه‌ و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش له‌ژێر داروپه‌ردودان‌ و هێشتا ڕزگار نه‌كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە