سەرۆکی ڕووسیا و بەشار ئەسەد جەخت لە ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، هاوتا ڕووسییەکەی، دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلیان تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردووهتهوه، ئەسەد و پووتین لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ڕێگاکانی ڕاگرتنی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کردووه.
ئاژانسە فەرمییەکەی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دەستبەجێ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە و وەستاندنی ئەو بۆردوومان و ئاوارەبوونه له غهززه کردووەتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران