یەکێتیی نیشتمانی لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا شەڕی سێ دەوڵەتی کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پێشوی میحوەری کەرکووکی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند ئێمە لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا شەڕی سێ دەوڵەتمان کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەستا ڕەسووڵ لە یادی شەهیدانی ۱۶ی ئۆکتۆبەردا ڕایگەیاندووە: "دەوڵەتێکی داگیرکەری وەک عێراق و سوپاکەی پڕکردبوو لە چەک و هێز لە دژمان، شەڕەکە تەنیا عێراق نەیکرد بە تەنیا، شەڕی عێراق و ئێران و تورکیا بوو لە دژمان".
ناوبراو وتیشی: "فەرماندەی هەرسێ وڵاتەکە لەناو تازە خورماتوو تەحەکومیان بەسەر شەڕەکەدا دەکرد و لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا عەدەد هاوەنەکان بە فارسی ئیعازیان دەدا بۆردوومانیان دەکردین ".
بەوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە: "لەو رۆژەدا ۷۵ کەس لە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەدەستی پێشمەرگە کوژران، لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا هەندێک هێزی تر قووچاندیان ئێمە بەشەڕ شکاین".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران