هه‌ڵوێستی یەكێتیی نیشتمانی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌لایه‌ن هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه خوێنرایه‌وه، كه تیایدا هاتوه: "چەند رۆژێكە كەرتی غەززە ڕووبەڕووی هێرشێكی ترسناكی سەربازی بوەتەوە كە بوەتە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی مەدەنی و بێ‌تاوان لە ژن و منداڵ هەروەها بڕینی ئاوی خواردنەوە و خواردن و كارەبا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، گەلی فەلەستینی لە ململانێیەكی درێژخایەندایە لەگەڵ زایۆنیزم، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆڵەكانی گەلی فەڵەستینی راگوێزراون و شەهیدبوون بەهۆی ئەو پڕۆسە سەربازیی و هێرشە ناڕەوا و قێزەونانەوە، بەردەوامی نەهامەتییەكانی گەلی فەلەستین و چارەسەرنەكردنی كێشەی فەلەستین، سەردەكێشێت بۆ شەڕ و خوێنڕێژی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: "ئێمە لەكاتێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكەین كە ڕووبەڕووی ڕۆڵەكانی گەلی فەڵەستین و هاوڵاتیانی مەدەنی دەبێتەوە، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین بە ئەركی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی خۆیان هەستن لە پێناو رێگریكردن لە پێشێلكارییەكان هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر كەرتی غەززە".
بۆچوونی بەکارهێنەران