شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-15 11:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری فەرهەنگی ئێران داوای بەدواداچوونی خێرا بۆ ڕووداوی کوژرانی مێهرجووی و هاوسەرەکەی دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ- بەرەبەیانی ئەمرۆ ۲۳ی ڕەزبەر تەرمی داریوش مێهرجوویی  و هاوسەرەکەی لە ڤێلا تایبەتەکەیان لە شاری کەرەجی ئیران  دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی پارێزگای ئەلبورز ڕایگەیاند تەرمی ئەم دەرهێنەرە ئێرانییە و وەحیدە محەمەدی فەر کە هاوسەریەتی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.

داوا بە دوای ئەمەش وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوەیەکی خێرای پێکهێنا و تێیدا داوای لە دامودەزگا پێوەندییدارەکانی ئێران کرد بە زووترین کات ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لەبارەی ڕووداوی کوژرانی داریووش مێهرجوویی و هاوسەرەکەی ڕابگەیەنن.

داریوش مێهرجوویی  دەرهێنەری ئێرانی، کاری دەرهێنەری بۆ چەندین فیلم لەوان هاموون، بازنەی مینا، مانگا، کرێچیەکان، لەیلا، میوانی دایکم، کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە