ڕەئیسی و محەمەد بن سەلمان لەبارەی فەلەستینەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین دەکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا کە 45 خولەکی خایاند، هەردوولا جەختیان لە سەر پێویستی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامی کردەوە بەرامبەر بە تاوانەکانی ئیسرائیل.
هەروەها هەردوولا جەختی لەوەش کردەوە کە هاوکارییەکانی تاران و ڕیاز دەتوانێت ڕۆڵێکی ئەوتۆی ببێت لە ڕاگرتنی خێرای پێکدادانەکان و چارەسەر کردنی بنەڕەتیی پرسی فەلەستین.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران