شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-12 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی یەکێتی: لەژێر فشار و هەڕەشە و درۆندا گفتوگۆ ناکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی یەکێتی ڕایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو لایەک ئاسایی بێت و ئامادەین بۆ گفتوگۆ، بەڵام لەژێر فشار و هەڕەشە و درۆندا گفتوگۆ ناکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یه‌كێتی لە دیداری میری کە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان قسەی کرد و ڕایگەیاند کە "ناتوانێت بچێتە تورکیا چوونکە بەبێ هۆ سێ قارەمانی هێزەکانی یه‌كێتی لە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت شەهید کرد، هەروەها لە بەرامبەردا تورکیا چەند داوایەکی هەیە کە نامەعقوولن و هەرگیز جێبەجێی ناکەن".

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، کە داوا دەکرێت چەند بارەگا و حزبێک لەنێو سلێمانی دابخرێت، چوونکە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، ئەو شوێنانە مۆڵەتی فەرمییان لە حكوومەتی هەرێم و بەغدا هەیە، ئەوان ناتوانن و مافی ئەوەیان نییە بارەگای ئەو حزبانە دابخەن.

باسی لەوەش كرد، پێم سەیرە پێم دەڵێن وەزیری بەرگریی توركیا هەڕەشەی لێ كردوویت، بەڵام ئێمە کوردین و عینادین، بە فشار و هەڕەشە و درۆن گفتوگۆ ناكەین، بەكارهێنانی ئەم ڕێگەیە هەڵەیە، چوونكە ئەمە زمانی شەڕە و ئێمە لە شەڕدا نین لەگەڵیان.

ئاماژەی بەوەش كرد، هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بیانووە، چارەسەركردنی كێشەكانی كورد بە گفتوگۆ دەكرێت، بە فشار كێشەكان چارەسەر ناكرێت، من بەیانیان هەڵدەستم فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان بەسەر سەرمدا دەخولێتەوە، ئێمە حەز دەكەین بە گفتوگۆ كێشەكان چاره‌سه‌ر بكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە