شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-02 06:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆتایی‌هاتنی کۆنگرەی حیزبەکەیەوە بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حیزبەکەیەوە بڵاویکردەوە دەڵێت "بە سەربەرزییەوە کۆتاییمان بە کۆنگرەکە هێنا و درێژەپێدەری ڕێگای مام جەلال دەبین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: "دڵنیاتان دەکەمەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دیدگا و ستراتیژێکی بەهێزەوە سیاسەتی خۆی لە بەغدا پەیڕەو دەکات، سیاسەتێک کە خۆی لە هاوبەشیی ڕاستەقینە، پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیاندا دەبینێتەوە. بێگومان سەرۆک مام جەلال بناغەدانەری ئەم سیاسەتەیە و ئێمەش بە شانازییەوە بەهەمان رێگەدا هەنگاودەنێین. پاڵپشتی و پشتگیریی دۆستەکانیشمان لە بەغدا لەیادناکەین کە هاوکاربوون بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کورد و هەوڵەکانیان بەرز دەنرخێنین".

ئاماژە بەوەش دەکات "هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم رۆژنامەنووسان و دامەزراوە میدیاییەکان بەرز دەنرخێنین کە لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵمانبوون و پەیامی کۆنگرەیان گەیاند".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە