حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەلاماری سەر باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەرکۆنە دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەنقەرە دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوەکەدا بڵاوی دەکاتەوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنقەرە دەکات."
پپێشەوا هەورامانی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دژی هەر کارێکی تیرۆریستی و توندڕەویی دووپات دەکاتەوەو داوای بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهاندا و ڕێگری لە چالاکییەکانیان."
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران