باڵیۆزی ئێران لە عێراق پەیامێکی بەبۆنەی ڕووداوەکەی حەمدانییەوە بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ڕووداوەکەی شارۆچکەی حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد کازم ئال سادق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئێمە بە بڕوامان بە ئیرادە و قەدەری خودایی و بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە، لە گەڵ برایانی عێراقیی خۆمانین.
ناوبراو هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکانی ڕووداوەکە ڕاگەیاند و هیوای شیفای بەپەلەی بۆ بریندارەکان خواست.
پێشتریش ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی هاوخەمیی بۆ گەل و حکوومەتی عێراق بڵاو کردەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران