هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکایە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە سه‌رۆكایه‌تیی سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی شاندی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌شداری له ۷۸ـهمین كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا کرد.
پێشتریش نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا بوو، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەغدای پایتەختی جێهێشت و بەرەو شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێکەوت.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا، لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوە کرابوو، سوودانی بۆ بەشداریکردن لە ۷۸ـەمین خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان چووەتە نیویۆرک.
بۆچوونی بەکارهێنەران