شاندی یەکێتی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران سەردانی تارانی کرد
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتـی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیی بافڵ تاڵه‌بانی، مه‌كته‌بی سیاسی كۆبۆوه، كۆبوونه‌وه‌كه كه له ده‌باشان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی كرد له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، به تایبه‌ت پرسی مووچه و گوزه‌رانی هاوڵاتیان كوردستان و دوا كۆششه‌كانی وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانیكردنی به‌غدا و دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقدا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌كته‌بی سیاسی ته‌ئكیدی كرده‌وه ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌م قۆناغه ده‌بێت بۆ مووچه و ژیانی هاوڵاتیان بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه رۆڵ و هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به‌و ئاڕاسته‌یه بێت.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێ كردنی سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتیی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و دیداره‌كانی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ره‌ئه‌نجام كۆبوونه‌وه سه‌ردانه‌كه و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی یه‌كێتی له‌و نێوه‌نده‌دا به ئیجابی و بنیادنه‌رانه هه‌ڵسه‌نگاند له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و عێراق.
هه‌ر له‌میانی به‌ڕێوه‌چونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا له‌سه‌ر دوا ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گفتوگۆ کرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران